بەغداد - INA
دەستەی دەروازە سنوورییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستبەسەرداگرتنی كۆنتێنەرێكی پێداویستی پزیشكیی بەسەرچووی لە بەندەری ئوم قەسری باكوور ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەروازەی ئوم قەسر باكور توانی دەستبگرێت بەسەر كۆنتێنەرێك كە پێكهاتبوو لە پێداویستی پزیشكی بەسەرچوو كە شیاو نییە بۆ بەكارهێنانی مرۆڤ.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە: راپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی بنەڕەتی پێكهێنراوە و رەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر كردووە.