بانكی بازرگانی عێراق: هەواڵەی دەرەكی و ناوخۆیی تا سبەینێ درێژكرایەوە

ئابوری
  • 28-12-2022, 15:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، درێژكراوەی هەواڵكردنی دەرەكی و ناوخۆیی تا سبەینێ راگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە،، عەقیل شوەیلی، پسپۆڕی ڕاگەیاندنی بانكەكە ڕایگەیاند: كاری هەواڵەی دەرەكی و ناوخۆیی درێژدەكرێتەوە تا سبەینێ پێنج شەممە 29 / 12 / 2022 كاتژمێر (12) نیوەڕۆ دوای زۆری داواكاری كڕیارەكان.
    ئەوەشی وت: كار دەست پێدەكاتەوە دوای تەواوبوونی پرۆسەكانی ساڵانەی ژمێری، لە هەموو لقەكانی بانكەكە تا ڕۆژی سێشەممە، سێی مانگی كانوونی دووەمی داهاتوو، دەست پێدەكاتەوە.
    ئاماژەی بەوەدا: هەواڵەكان بەبڕی 1465 دینار بۆ هەر دۆلارێك و بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق ئەنجام دەدرێت.