سەرۆك كۆمار: عێراق ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گەشەسەندن و پێشكەوتن و ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیرییە

سیاسی
  • 28-12-2022, 15:43
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبودللەتیف جەمال رەشید ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گەشەسەندن و پێشكەوتن و ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیرییە لە هەموو ئاستەكاندا.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی چوارشەممە ٢٨ی دیسێمبەری ٢٠٢٢، سەردانی كەنیسەی تاهیرە و ژمارەیەك كڵێسای دیكەی دراوسێی كرد لە شاری موسڵ.
    ئاشكراشیكرد: سەرۆك كۆمار گەشتێكی بە كڵێساكاندا كرد و كورتەیەكی لەبارەی ئاوەدانكردنەوەی چەند كەنیسەیەك بۆ روونكرایەوە كە لە سەردەمی تیرۆری تاوانكاریی داعشدا وێران بوون.
    هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك كۆمار ڕوونیكردەوە سەردەمی تاریكی داعش بە كۆتاییهاتنی ئەم تاقمە تاوانكارییە كۆتایی هات و عێراقیش ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گەشەسەندن و پێشكەوتن و ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیرییە لە هەموو ئاستەكاندا.