بەغداد - INA
بانكی ناوەندی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە دووپاتیكردەوە: كە لە هەفتەی ڕابردووەوە چەند ڕێوشوێنێك گیراوەتەبەر بۆ جێگیركردنی ڕێژەی ئاڵوگۆری دۆلار، هاوكات ئاماژەی بە پاڵاوتنی ژمارەیەك بانك كرد بۆ فرۆشتنی دراوی دۆلار بە هاوڵاتیان لە پشووە فەرمیەكاندا.
ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی ئیحسان ئەلیاسیری بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بانكی ناوەندی لە هەفتەی ڕابردووەوە چەندین ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ دابینكردنی دراوی دۆلاری بیانی و لە ئەنجامدا نرخی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕی ناوخۆدا دابەزیوە.
ئاماژەی بەوەدا: كە بانكەكە ڕێنمایی بۆ ژمارەیەك لەو بانكانە دەردەكات كە لەلایەن ئەوەوە دیاریكراون، بۆ كاركردن لە پشووی فەرمی كە سبەینێ پێنج شەممە و هەینی و شەممە و یەكشەممەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە فرۆشتنی دۆلار بە خەڵك، ئەمەش پێویستیی ئەو كەسانەیە كە پێداویستی ئاڵوگۆڕی دەرەكییان هەیە بۆ گەشت و چارەسەر و خوێندن چارەسەر دەكات، جەختیشی كردەوە: كە ڕۆژانی داهاتوو شاهیدی پێشكەشكردنی دراوی دۆلار دەبن بە تەواوی.
سەبارەت بە بڵاوبونەوەی ئەو زانیارییانەی كە بانكەكان خۆیان لە خەرجكردنی هاوسەنگی هاوڵاتیان بە دینار و دووبارەكردنەوەی ئەزموونی لوبنانی دوورخستەوە، ئەلیاسیری ڕوونی كردەوە: ئەم زانیارییانە بەتەواوی نادروستە، دیناری عێراقی زۆر لەبانكەكان و لەبانكەكانی بانكی ناوەندیدا لەبەردەستە و ئاماژەی بەوەدا كە ئەو دەنگۆیانە لەلایەنە ناكۆكەكانەوە دەستی پێكردووە.