بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ چوارشەممە لەگەڵ سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراق دكتۆر نەبیل جاسم گفتوگۆیكرد سەبارەت بە پەرەپێدانی كارەكانی تۆڕەكە و پەرەپێدانی ڕۆڵی خۆی بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی قۆناغەكە.
نوسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ لەنووسینگەی خۆی پێشوازیكرد لە دكتۆر نەبیل جاسم سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و ئاماژەی بەوەكرد: كە باس لەواقیعی كاری تۆڕەكەو دەزگا پەیوەندیدارەكانی كراوە.
ئاشكراشیكرد: لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا داوای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستی تۆڕی میدیایی عێراق كرا بەپێی بڕیاری 315 لەبودجەی ساڵی داهاتوو، هەروەها گفتوگۆیان لەسەر ڕێگاكانی باشتركردنی كارەكەی و پەرەپێدانی ڕۆڵەكەی كرد، بەشێوەیەك كە پێداویستیەكانی قۆناغی ئێستا و هەروەها پاراستنی هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنە پەیوەندیدارەكانی جێبەجێ بكرێت، بەشێوەیەك كە بەشداری لە سەرخستنی كارەكانی تۆڕەكە بكات.