سەرۆك كۆمار سەردانی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا دەكات

سیاسی
  • 28-12-2022, 14:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمرۆ چوارشەممە سەردانی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوای كرد.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمرۆ چوارشەممە ٢٨ی دیسێمبەری ٢٠٢٢، سەردانی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوای كرد و لەلایەن دادوەر ڕائید موسلح سەرۆكی دادگا و تەواوی ئەندامانیەوە پێشوازی لێكرا.
     ئاشكراشیكرد: لە سەرەتای دیدارەكەدا ،سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە پارێزگای موسڵ كرد بە بۆنەی ریشەكێشكردنی باندە تیرۆریستییەكانی داعش و ڕزگاركردنی پارێزگاكە لە چنگی رەش و پیسیان، جەختی كردەوە كە موسڵ ناوەندێكی ڕۆشنبیری و بازرگانی بووە و هەرواش دەمێنێتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد ئەم قۆناغە قۆناغی چەسپاندنی قانون و دادپەروەرییە لە كۆمەڵدا بە ئاماژەدان بەوەی كە دادوەرێكی دادپەروەر پایەیەكی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی مافەكان و دامەزراندنی بنەماكانی دادپەروەری و یەكسانی كە دادپەروەری گرنگترین فاكتەری پێشكەوتنە لە هەر وڵاتێك یان كۆمەڵێكدا.
    هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشكرد، دەسەڵاتی دادوەری هەڵگری پەیامێكی بەرزە بۆ سەركۆنەكردنی ناراستی و ڕێگریكردن لە نادادپەروەری، ئاماژەی بەوەدا كە خەڵكی موسڵ بەرگەی ئازار و بەڵا و بارودۆخی سەختی زۆریان گرتووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی چەتەكانی داعش دەستیان بەسەر پارێزگاكەدا گرت ، ئێستا كاتی ئەوە هاتوە كە دادپەروەریی بچەسپێنین لەگەڵیاندا و هاوشانیان بوەستین و چارەسەری كێشەكانیان بكەین و خزمەتگوزاری و بارودۆخی ژیانی شارەكە باشتر بكەین .
    هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا وردەكاری لەبارەی ئاستی كاری دادوەری و ئاسانكاریكردنی ڕێكارە قانونیەكان سەبارەت بە دۆسیەی هاووڵاتیان خرایە روو. هەروەها سەرۆك و ئەندامانی دادگا، خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانەكەی سەرۆك كۆمار دەربڕی و هەوڵ و پەرۆشیی بەڕێزیان بە بایەخەوە باسكرد بۆ پابەندبوون بە سەروەری قانون.