بەغداد - INA
عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە چەندین ڕێنمایی بۆ خولی 53 ئەفسەرانی باڵا دەركرد كە لەقوتابخانەی هێزە تایبەتەكان بەڕێوەبچێت و جەختیشی لەسەر گرنگیی چارەسەركردنی پێداویستییە سەرەكییەكانی خوێندكاران كردەوە.
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ سەردانی بارەگای بەشی وەڵامدانەوەی خێرا و پێكهاتەكانی دیكەی كرد كە بریتین لەقوتابخانەی هێزە تایبەتەكانی فرقە.
لەبەیاننامەكەدا هاتووە: وەزیر وتەیەكی پێشكەشی هەموو ئامادەبوانی خولی 53ی ئەفسەرانی باڵا كرد كە لە قوتابخانەی هێزە تایبەتەكان بەڕێوەدەچێت و تیایدا چەند ڕێنماییەكی پێشكەش كرد بۆ ئەوەی خولەكە بە سەرەوتووی ئەنجام بدرێت.
شەمری جەختی لە پابەندبوون بە دەوام و هەڵوەشانەوە و خۆلادان لە غیاب لە هەر بارودۆخێكدا كردەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كەش و هەوای گونجاو بۆ ڕاهێنەران دابین بكرێت و جەخت لەسەر دابینكردنی پێداویستییە سەرەكییەكانی خوێندكاران و شوێنی نیشتەجێبوونیان و چۆنیەتی ئەو خۆراكە بكرێت كە بۆیان دابینكراوە، داوایكرد ئەم خولە ببێتە یەكێك لەخولە مۆدێلەكان بۆ ئەوەی دەرچوانی ئەو خولە فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆ بن.