بەغداد - INA
ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەست پێكردنی دوازدەهەمین دەفعەی مووچەی تەواوی دامەزراندنی بۆ مانگی كانونی یەكەم ڕایگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەست پێكردنی دوازدەهەمین دەفعەی لەمووچەی دامەزراندن بۆ خاوەنكارەكانی بەغداو پارێزگاكان بۆ مانگی كانونی یەكەم ڕاگەیاند.
هاوكات سەرۆكی دەستەی چاودێری كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەوەزارەت ئەحمەد هادی بەپێی بەیاننامەكە تەئكیدیكردەوە : كە دەستە ڕێكارە تەكنیكی و داراییەكانی تەواوكردووە بۆ دەستپێكردنی موچەی ئەو دامەزراندنە تەواوكردووە كە لە 12ی مانگی 12ی ساڵی 2022دا دانراون، داواشیكرد: سوودمەندان بچنە ئەو شوێنانەی كە لەلایەن بانكەكانی (ڕافیدەین و ڕەشید و عاشوور)ەوە پەسەندكراون بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان دوای تەواوكردنی ڕێكارەكان و ئاگاداركردنەوەیان لەلایەن بانكەكانەوە.