رۆشنبیری 35 هۆتێل و خشتەیەكی گەشتیاری بۆ هاندەرانی كەنداو 25 ئامادەدەكات

ناوخۆ
  • 28-12-2022, 12:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار، ئامادەكردنی 35 هۆتێلی لەپارێزگای بەسرەی ڕاگەیاند بۆ وەرگرتنی وەفد و هاندەرانی كەنداوی 25 كە لە شەشەمی مانگی كانوونی دووەمی داهاتوودا دەست پێدەكات، هەروەها خشتەیەكی داناوە بۆ سەردانیكردنی شوێنە گەشتیارییەكان لەو پارێزگایە.
    زەهرا جبوری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەممە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری ڕۆشنبیری ئەحمەد فكاك ئەلبەدرانی، وەزارەتەكە بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ پاڵەوانێتی كەنداوی 25 لە بەسرە و تەواوكردنی ئەوەی پەیوەندی بە تەواوكردنی ئاسانكاری گەشتیارییەوە هەیە وەكو هۆتێل و میوانخانە و كافێ‌.
    ئاماژەی بەوەشدا: وەزارەتەكە 35 هۆتێلی سەر بەدەستەی گەشتوگوزاری بۆ وەرگرتنی وەفد و هەنادەرانی كەنداو كە لەخولەكەدا ئامادە دەبن ئامادەكردووە.
    جووری ئەوەشی وت: دواین ئامادەكارییەكان شاندێكی وەزارەت لە بەسرە بەدواداچوون دەكەن و خشتەیەك دانراوە بۆ سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی پارێزگاكە، لەوانە: كۆڕنیش عەشار، مۆزەخانەی كلتوری و مێژوویی، شەناشیل و شوێنەكانی تر. ئەوە جگە لە مۆڵ و بازار و شوێنی گەشتی ڕووبارەكان لە كەنداوی عەرەبی و هەروەها ناوچە گرنگەكانی وەك زانكۆی مەعقەل و قوبەی بەندەر و شوێنە جۆراوجۆرەكانی ناوچەكانی بەسرە، وەك دار ئادەم لە قورنە و باخەكانی ئەبو خەسیب و ماڵی شاعری گەورە بەدر شاكر السیاب و زۆنگاوەكانی بەسرە، بەشێكی ئامادەكراوە لەلایەن گروپی هونەری بەناوبانگی میلی و چەندین چالاكی تر.