سەرۆك كۆمار خانەی بەساڵاچووان و مناڵانی بێ سەرپەرشت لە موسڵ بەسەردەكاتەوە

سیاسی
  • 28-12-2022, 12:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوار شەممە، خانەی بەساڵاچووان و مناڵانی بێ سەرپەرشت لە موسڵ بەسەركردەوە.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای نەینەوا، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی چوارشەممە ٢٨ی دیسێمبەری ٢٠٢٢، خانەی بەساڵاچووان و مناڵانی بێ سەرپەرشتی لە موسڵ بەسەركردەوە. 
     ئاشكراشیكرد: سەرۆك كۆمار سەردانی هەردوو خانەی كرد و لە نزیكەوە لەگەڵ ستافی خانەكان قسەیكرد دەستخۆشی لێكردن و داوای كرد هەموو پێداویستیەكانیان بۆ دابین بكرێت، هەروەها كورتەیەك لەو خزمەتگوزارییانە باسكرا كە پێشكەش بە خانەكان دەكرێت هەر لە ئاستی چاودێری تەندروستی و كۆمەڵایەتی و ئامرازەكانی دەستەبەركردنی پێداویستییەكان بۆیان.
    رونیشیكردەوە: سەرۆك كۆمار لە نزیكەوە ئاگاداری دۆخی ئەو منداڵە بێ سەرپەرشتانە بو كە لە خانەی بێ سەرپەرشتاندا نیشتەجێن و لەدۆخ و بواری خوێندن و پێداویستیەكانیانی كۆڵییەوە، داوای لێكردن بەردەوام بن لە فێربوون و كۆڵنەدان بۆ ئەوەی كارەكتەرێكی چالاك بن لە بنیاتنانی ئایندەی عێراقدا.