بەغداد ـINA
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران دەزگا ئەمنیە تایبەتەكانی راسپارد بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕاپۆرت و زانیاریانەی كە دوكانەكان لە بەغدای پایتەخت كراونەتەوە و ناوی براندی نێودەوڵەتیان بێ مۆڵەتی یاسایی هەڵگرتوە.
ڕەسول لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، دەزگا ئەمنییە تایبەتەكانی وەزارەتی ناوخۆی راسپارد بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕاپۆرت و زانیارییانەی كەپێگەیشتوون سەبارەت بە كردنەوەی ئەو دوكان و شوێنانەی لەبەغدای پایتەخت كراونەتەوەو ناوی ماركە نێودەوڵەتییەكانیان هەڵگرتووە بەبێ مۆڵەتی یاسایی.
ئەوەشی خستەڕو: لەبەر ڕۆشنایی راسپاردەكان لایەنە تایبەتەكان هەستان و دۆسیەی بوونی ژمارەیەك دوكان و چالاكی ئابووریان پشتڕاستكردەوە كە لەژێر نیشانەی بازرگانی ساختەدا كاردەكەن و ڕێوشوێنی یاساییان گرتەبەر، وتیشی: لایەنی حكومی پەیوەندیدار داوا لە هەموو وەبەرهێنەكانی ناوخۆ دەكەن كە ڕەزامەندی بنەڕەتی بەدەست بهێنن، خاوەنی براند و براندەكانی نێودەوڵەتی، جەخت لەوە دەكاتەوە كە پێشێلكردنی ئەو مافانە پێشێلكردنی یاسا و تاوانێكە كە زیان بە ژینگەی بازرگانی و وەبەرهێنانی دەرەكی دەگەیەنێت، هەروەها زیان بە ناوبانگی عێراق و توانای ڕاكێشانی كۆمپانیا و دامەزراوە گەورەكان دەگەیەنێت بە ماركەی تۆماركراوی نێودەوڵەتی.