بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی رەوشی كەشوهەوای بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو وڵات بڵاوكردەوە، هاوكات پێشبینی كرد لە بەیانیەوە تەم و مژ زیاتر بكات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ پێنج شەممە بەچەند پەڵە هەورێك و تەمی بەیانی زوو ئاسایی دەبێت و وردە وردە نامێنێت و هیچ گۆڕانێك لەپلەی گەرمای ناوەڕاست و باكووردا نییەو نزیكە لەڕۆژی ڕابردوو لەباشووری وڵاتدا.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە كەش و هەوای رۆژی هەینی لەگەڵ چەند پەڵە هەورێك ڕوون دەبێتەوە و لە بەیانی زوودا تەم و مژ دروست دەبێت و وردە وردە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوریش ون دەبێت، لەكاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باشوور ئاسایی دەبێت، سەبارەت بە پلەكانی گەرماش لە بەشی ناوەڕاست و باكوور نزیكدەبنەوە لە ڕۆژی ڕابردوو و لە بەشی باشووری وڵاتیش كەمێك بەرزدەبنەوە.
ئاشكراشیكرد: كەشوهەوای شەممە بۆ بەشێكی هەور دەبێت، وەك شێوەی تەم لە بەیانی زوودا و وردە وردە لە ناوچەی ناوچەكانی ناوەراست ون دەبێت، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باكوور بە چەند پەڵە هەورێك ئاسایی دەبێتەوە، هەروەك لە بەرەبەیانی زوودا لە بەشەكانی ڕۆژئاوادا تەمومژاوی لێ دێت و وردە وردە ون دەبێت،
لە هەرێمی باشوور كەش و هەوا تا ڕادەیەك هەور دەبێت و لە هەندێك شوێندا لە بەیانی زوودا تەم دروست دەبێت و وردە وردە ون دەبێت، بۆ پلەی گەرماش بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی ناوەڕاست و باكوور كەمێك بەرزدەبنەوە و لە كاتێكدا لە بەشی باشووری وڵات هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو دەبن.
ڕوونیشیكردەوە: كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لەگەڵ چەند پەڵە هەورێك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور ڕوون دەبێتەوە و لە ناوچەی باشووریش كەش و هەوا تا ڕادەیەك هەور دەبێت و هیچ گۆڕانكارییەكی لە پلەی گەرمادا لە سەرتاسەری وڵاتدا نییە.