بەغداد/ INA
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕوونکردنەوەیەک دەردەکات دەربارەی ئەوگرێبەستانەی کە بڕیاری 315 دەیانگرێتەوە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت کە ئەنجومەنی وەزیران لەدەیەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دامەزراندنی گرێبەستەکانی بڕیاری 315 لە حەوت زانکۆدا ئەویش بەگوێرەی ئەولیستانەی کە لەوەزارەتی دارایی وردبینیان بۆکراوە .
هەروەها وەزارەت هەڵوێستی ئەنجومەنی وەزیرانی بەرزنرخاند لە دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ئەوگرێبەستانە، هەروەها دەسخۆشی لەو کۆششانەکرد کە خرانەگەڕ بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەم کارە لەلایەن کارگێڕەکانی وەزارەت و دەستەی کارگێڕی زانکۆکانەوە و هەروەها ئەوانەش که بەگرێبەست کاریان کردووە بەهەموو پسپۆڕێتیەکانیانەوە.
پاڕێزگاری كهركوك: سبهی لهكهركوك پشووه