بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە پلانێکی درێژخایەن داڕێژراوە بۆ نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی شمری ئەمڕۆ پێشوازی کرد لە ژمارەیەک عەشایەرو پیاوماقوڵان وکەسایەتی کۆمەڵایەتی شاری ناسڕیە و گوێی لە بۆچون و قسەکانیان گرت دەربارەی لایەنی ئابووری و دامەزراندن و گرنگی داڕشتنی بەرنامەیەکی حکومی تۆکمە بۆ نەهێشتنی بێکاری هەژاری.
شمری وتی ئەم پارێزگایەکێشەی زۆری بەخۆوە بینیوەو پێویستە باری ئابووری و کۆمەڵایەتی تیادا سەقامگیر بکرێت.
وتیشی کە پلانێکی ستڕاتیژی درێژخایەنمان داڕشتووە بۆ نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو و دیاردەی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و ئەوانەش کە بازرگانی پێوەدەکەن ، پشتیشمان بە شێخانی عەشرەتەکان و پیاوماقوڵان بەستووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
هەروەها وەزیری ناوخۆ ڕوونی کردەوەکە وەزارەت کەمتەرخەم نابێت لە پشتیوانی کردنی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و زیندووکردنەوەی ڕەوشی ئابووری و دەستپێکردنی پڕۆسەکانی وەبەرهێنان لەشارەکەدا و بەگەڕخستنەوەی کارگەکان، ئاماژەشی بەوەدا کە خۆپیشاندان مافێکی ڕەوایە بەڵام پێویستە بوار بەگێرەشێوێنان نەدرێت و بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و مێژووییش لەئەستۆبگیرێت و ئەمنیەتی شارەکە بپارێزرێت.
پاڕێزگاری كهركوك: سبهی لهكهركوك پشووه