هەولێرـ INA
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/12/27، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سەرەخۆشی لەدکتۆر محەمەد ئیحسان کرد.نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە راگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د ئیحسان، وه‌زیری پێشووتری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆ كۆچى دواييى باوكی خوالێخۆشبووی، سه‌ره‌خۆشى لێ‌كرد.
به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د ئیحسان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ی، هيواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایی به خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه د. محه‌مه‌د ئیحسان سوپاس و پێزانينى خۆی و خانه‌واده‌كه‌یانی بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.