بەغداد/ INA
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممەڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا واژۆکردووە بۆ پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەت بە هاوکاریکردن لەبواری تەندروستیدا.
وەزارەتی تەندروستی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند وەزیری تەندروستی ساڵح محمد حەسناوی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە وەزیری تەندروستی ئێرانی بهرام عین اللهی بەیاوەری باڵیۆزی ئێران محمد کازم سادق و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شورای ئێرانی ، بەئامادەبوونی پەرلەمانتار سهام موسەوی سەرۆکی لێژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی عێڕاقی.
وتیشی کە لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکاری کرا لەنێوان هەردوولا لەبواری دابینکردنی پێداویستی پزیشکی و چارەسەرکردنی نەخۆشی و ڕاهێناندا.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەنێوان هەردوولا گرێدرا کەتیایدا جەخت کرایەوەسەر پەیوەندی مێژوویی هەردوولا و پێکهێنانی لێژنەیەکیش ڕاگەیەنرا بۆ پتەوکردنی پەیوەندی پزیشکی و هاوکاری تەندروستی لەنێوان هەردوولا و هەماهەنگی لەنێوان دەزگاکانی تەندروستی و هەماهەنگی لەبواری فێرخوازی پزشکیدا، هەروەها بڕیاردرالەسەرکردنەوەی لقی پزیشکی زانکۆکانی ئێران لە شاری کەربەلا.