هەولێرـINA
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/12/27 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سەرەخۆشی لەداوود له مەحموود محەمەد کرد
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیایندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند" نێچیرڤان بارزانی لەپه‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز داوود مه‌حموود محه‌مه‌د، بۆ كۆچى دواييى دايكى شه‌هيدان خوالێخۆشبوو خاتوو ئافتاو ساڵح قادرى دايكيان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌يان كرد.
هەروەها سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه داوود مه‌حموود محه‌مه‌د، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان بۆ په‌يوه‌ندى و به‌سه‌ركردنه‌وه و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.