ئاپۆڕایەکی سەردانیکاران لەنەجەف یادی شەهیدبوونی زەهرا (سەلامی خودای لێبێت )دەکەنەوە

ناوخۆ
  • 27-12-2022, 11:04
  • +A -A

    نەجەف/ INA حیدر فرمان 
    لە پارێزگای نەجەف ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەمە ئاپۆڕایەکی جەماوەری لەسەرجەم پارێزگاکانەوە یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا دەکەنەوە(سەلامی خودای لێبێت) .
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە جەماوەرێکی زۆر لە سەردانیکاران پەیتا پەیتا دێنە پارێزگای نەجەف بۆ زیندووڕاگرتنی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهڕا(سەلامی خودای لێبێت) .
    هەروەها تیمەکانی خزمەتگوزاری و ئەمنی دەستبەکارن بۆ ڕێکخستنی پڕۆسەکەو خزمەتکردنی سەردانیکاران ، ئەمەو پارێزگاکانی زیقاڕ و واست و بابل و دیوانیە و موسەننا و کەربەلاپشووی فەرمیان بەم بۆنەیەوە ڕاگەیاند.