بەغداد – ا ه ع نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كارتی دەنگدانی رادەستی فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار كرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: "ئەمرۆ فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لە كۆشكی ئاشتی لە بەغداد پێشوازی لە وەفدێكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كرد"، وتیشی " لە میانی دیدارەكەدا كارتی دەنگدان رادەستی سەرۆك كۆمار كرا.