بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بانکی ناوەندی وەرگرتنی باجی پێشوەختە ڕادەگرێت

ئابوری
  • 26-12-2022, 20:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار،بانکی ناوەندی عێراق،بڕیاریدا وەرگرتنی باجی پێشوەختە ڕابگرێت
    لە نوسراوێکی بانکی ناوەندیدا کە ئاراستەی بانکە ڕێگەپێدراوەکان کراوە و بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە (351) ئەنجومەنی وەزیران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ کە بریتییە لە کارکردن لەسەر کۆکردنەوەی باجی گومرگ و باجی پێشوەختە بەپێ مادەی (16 / چوارەم) لە یاسای بودجەی گشتی دەسەڵاتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 و کۆتایی ساڵی دارایی 2021، بەلێک تێگەیشتن لەگەڵ دەستەی گشتی گومرگ و دەستەی گشتی باج ئەو ڕسومات و بڕە باجەی کە لەسەر ئەو کاڵایانەی کەدێنە ناو عێراق لە دەروازە سنوورییەکان باجی پێشوەختە رادەگرێت، ئەمەش بۆئەوەیە کە ڕێگری لە دوو باجدان بکەن .