بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ، فەرمانی لێکۆڵینەوە لە دژی بەرپرسانی پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند، لە ئەنجامی ئەو سەرپێچیانەی کە لە پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان و فرۆشتنی زەوی دەوڵەت ئەنجامیداوە .
بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە "دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک فەرمانی لێپرسینەوەی لە دژی یاریدەدەری ئێستای پارێزگاری کەرکوک دەرکردووە.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکردووە "ئەو فەرمانە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییەکانە دەرچوە کە لە بابەتی تەرخانکردن و فرۆشتنی زەویەکانی دەوڵەت ئەنجامدراون ، بەپێی ئەو لیژنەیەی لە پارێزگا پێکهێنراوە.
هەروەک بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە"دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە بەڕێوەبەری گشتی پێشووی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگا کردوە، لەسەر پاشماوەی ئەو پێشێلکاریانەی لە پرۆژەی نیشتەجێکردنی "ئەمەل" ئەنجامدراون.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە"ئەو دوو فەرمانەی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک بەپێی مادەی (331)ی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی 1969) دەرچوە.