بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ دەستگیرکردنی چوار بەرپرسی لە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
لەبەیاننامەیەکی بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکەدا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،رایگەیاندوە “بەپێی یاداشتێکی دادوەری لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی سەلاحەدین ، بەتۆمەتی گەندەڵی ، بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و بەرپرسانی یەکەکانی بەرهەمهێنانی زەوی و پلاندانان و ڕووەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەدا دەستگیر کردوە ، کە گرێبەستی کشتوکاڵی ساختەیان ئەنجامداوە .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "تۆمەتباران گرێبەستی کشتوکاڵی ساختەیان ڕێکخستووە، هەروەها دەستکاری ڕووبەرەکانی گرێبەستە کشتوکاڵییەکانی دیکەیان کردوە ، کە کۆی گشتی (105) گرێبەست بووە ،لە چوارچێوەی پلانی کشتوکاڵی بۆ بەروبومی گەنم بۆ وەرزی کشتوکاڵی زستانی ساڵی 2019-2020،جگە لە کڕینی گەنم لە جووتیاران بە نرخێکی کەم و فرۆشتنەوەی بە دەوڵەت بەقازانجی زۆر .
بەیاننامەکە ئاشکراشیکرد " کە ڕاپۆرتی فەرمی دەستگیرکردنە لەسەر تۆمەتباران پێشکەش بە دادوەری لێکۆڵەر کراوە ، و بەپێی بڕگەکانی مادەی (331)ی یاسای سزادان بڕیاری دەستگیرکردنیان داراوە.