محسن مەندەلاوی داوای پێداچوونەوە بەو یاساو بڕیارانە دەکات کە لە دژی فەیلیەکان دەرچوون

سیاسی
  • 26-12-2022, 17:29
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای کرد پێداچوونەوە بەو یاسایانە بکرێت کە ئەنجومەنی بەناو فەرماندەیی شۆڕشی هەڵوەشاوەی رژێم ،دژی کوردە فەیلیەکان دەریکردووە.
     نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ دووشەممە "محسن مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازیی لە ژمارەیەک شێخ و کەسایەتییە دیارییەکانی خێڵی "قەرەلوس" لە پێکهاتەی کوردی فەیلی کرد،و گوێی لە دۆخی ژیان وگرفت و کێشە و پێداویستییەکانیان بوو.
     "مەندەلاوی " جەختیکردەوە " لەسەر پێویستی گرنگیدان بە کوردانی فەیلی، و لابردنی ئەو کاریگەریە خراپانەی کە لە سەردەمی رژێمی لەناوچوودا بەسەریاندا هاتوە، و پێداچوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایانەی کە ئەنجومەنی فەرماندەیی بەناو شۆرش ی هەڵوەشاوەی دژی فەیلیەکان دەریکردون، بەتایبەتی بڕیارنامەی ژمارە (617) پەیوەست بە دەست بەسەرداگرتنی موڵک و زەوییە کشتوکاڵییەکان لە ناوچەی خانەقین و مەندەلی لە سنوری پارێزگای دیالە ، چونکە بڕیارێکی نادادپەروەرانە و ناڕەوایە، و دەبێت مامەڵە لەگەڵ دەرئەنجامەکانیدا بکرێت.
     جێگری یەکەم داوای لە "حکومەتیش کرد ، ناوچەی فەیلیەکان ئاوەدان بکاتەوە و دەروازە سنوورییەکانیان پەرەپێبدات و لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی داهاتوودا ،بڕە پارەیەکی پێویستیان پێبدات و لە پڕۆژە ئابووری و ستراتیژییەکان بیانخاتە نێو پڕۆژە ئابووریی و کەرتی و ستراتیژییەکان.