بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان دەستی بەسەر (٣) کۆنتێنەر داگرت ، بەهۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی هاوردەکردن لە بەندەری ئوم قەسری باکووری.
دەستەکە ،لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە رايگەیاندوە"لە بەندەری ئوم قەسری باکور توانیویەتی دەست بەسەر (3) کۆنتێنەردا بگرێت کە (خواردنی جۆراوجۆر و کەرەستەی کارەباییاتی) تێدابووە دوور لە مەرج ورێنماییەکان هاوردەکرابوون.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە، و ڕاپۆرتێکی فەرمی دەستبەسەرداگرتنەکە نێردراوە بۆ بنکەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر، بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی .