بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق لەرێگای کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی نیشتیمانی (سۆمۆ) کۆی گشتی هەناردە و داهاتی بۆ مانگی تشرینی دووەم ڕاگەیاند.
وەزارەتی نەوت، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتوە،رایگەیاندوە "کۆی گشتی هەناردەکردن و داهاتی بەدەست هاتوو بۆ مانگی تشرینی دووەم،لە بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو کە بڕەکەی (99) ملیۆن و (868) هەزار و (29) بەرمیل بوو،کە داهاتەکەی بریتی بوە لە (8) ملیار دۆلار و (189) ملیۆن و (602) هەزار دۆلار بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە "کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بریتی بوە لە (97) ملیۆن و (204) هەزار و (696) بەرمیل، لەکاتێکدا بڕی هەناردەکراوی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بەندەری جیهان، (2) ملیۆن و (363) هەزار و (20) بەرمیل بووە.
بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوە کە “تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە (82)دۆلار و 4 سەنت فرۆشراوە .
بەینامەکە ئاشکراشیکردوە کە ئەو بڕە نەوتەی فرۆشراوە لەلایەن (38) کۆمپانیای نێودەوڵەتی بارکراون ، لە بەندەرەکانی بەسرە و خۆر عمیە لەسەر کەنداو، و بەندەری جیهانی تورکی.