بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەران وادەیەکی دیاریکرد بۆ دەنگدان لەسەر لیژنەیەکی پسپۆڕ کە بەرپرسە لە هەڵبژاردنی دەستەی کۆمیسیاران، هاوکات پێشنیاری گۆڕینی ئەو کۆمپانیایە دەکات کە خۆراک بۆ زیندانیان ئامادە دەکات.
لەوبارەیەوە"وەحدنجومەیلی" ئەندامێکی لیژنەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"ئەنجومەنی نوێنەران بەرپرسیارێتییەکی زۆر گەورەی لە ئەستۆدایە، ئەویش هەڵبژاردنی لیژنەیەکی پسپۆڕیە کە لە 15 ئەندام پێکدێت، لەنێویاندا 12 ئەندام لە ئەنجومەنی نوێنەران،و یەکێک لە ئەنجومەنی دادوەری و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و وە ئەنجومەنی وەزیران.
وتیشی "کە ئەم لیژنەیە بەرپرسیار دەبێت لە هەڵبژاردنی دەستەی کۆمسیاران کە لە ١٥ ئەندام پێکهاتووە، جگە لە یەدەگەکان.
جومەیلی ئاماژەی بەوەشکرد"دەنگدان لەسەر لیژنەی پسپۆڕانی پەرلەمان دوای ئەوەی پەرلەمان لە 2023/1/9دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.
سەبارەت بە جۆر و کوالیتی ئەو خۆراکانەی کە بۆ زیندانەکان دابین دەکرێن،جومەیلی ڕوونیکردەوە"لە ڕێگەی سەردانی زیندانیەکانەوە ئەو خۆراکانەمان دەستنیشان کردوە ، لە حاڵەتەکانی تێکچوون و نزمی کوالیتی خۆراکەکە، ئەوە جگە لەو بڕە کەمەی کە بەسەر زیندانیاندا دابەش دەکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد"وەزارەتی داد ئەوەی خستۆتەڕوو کە بەرپرسیار نییە لە گرێبەستی خۆراکدا، بەڵکو لە یەکێک لە دانیشتنەکانی کابینەدا دەنگی لەسەر دراوە، هەر بۆیەش ئەمەی دووەمیان بەرپرسیارە لە گۆڕینی گرێبەستی خۆراک ، بۆیە پێویستی بە گۆڕینی کۆمپانیای خۆراک هەیە.