بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق ،لەدرێژەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگاری بەسرا، نەخۆشخانەی پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە و جگەری لە پارێزگای بەسرا بەسەر کردەوە.
لەبەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو سەردانەیدا بەدواداچوونی بۆ پێشکەوتنەکان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکی و تەندروستییەکان بۆ هاوڵاتیان کرد، هەروەها وردەکاری کاری بەشەکانی نەخۆشخانەکانی لە نوێترین جۆر لە ئامێرەکان لە عێراق بەسەر کردەوە.