دەستەی دەستپاکی لێپرسینەوە لە ٣ پارێزگاری پێشووی دیوانیە و بابل دەکات

ناوخۆ
  • 26-12-2022, 13:15
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ لێپرسینەوەی لە ٣ پارێزگاری پێشووی دیوانیە و بابلی ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە"دادگای لێکۆڵینەوەی دیوانیە تایبەت بە دۆسیەکانی دەستپاکی، بڕیاڕی نانگهێشتکردنی پارێزگاری پێشووی دیوانیەیدا بۆ لێپرسینەوە بەهۆی سەرپێچی کە لە ڕاپۆرتی فەرمانگەی چاودێری دارایی فیدراڵیدا باسکراون سەبارەت بە گرێبەستیکی بەرهەمی سەوزە و میوە لە قەزای هەمزەی ڕۆژهەڵات.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"دادگای لێکۆڵینەوەی "حەللە"ی تایبەت بە دانیشتنی دۆسیەکانی دەستپاکی، فەرمانی بانگهێشتکردنی پارێزگارەکانی پێشووی بابلی دەرکرد، بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست سەرپێچییان لە ئەرک و کارەکەیان کردووە،بە پێدانی ڕەزامەندی تایبەت بۆ دەرکردنی مۆڵەتی وەبەرهێنان لەسەر پارچە زەوییەک کە سەر بە ئیدارەی خۆجێی پارێزگاکە بووە .
    بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە " کە ڕەزامەندییەکە بەبێ ئەوەی ڕابگەیەنرێت یان وەک دەرفەتێکی وەبەرهێنان برەخسێنرێت دراوە .
    بەیاننامەکە ئاشکراشیکردوە کە مۆڵەتی ساڵانەی بە بڕی (48,500,000) دینار دراوە، کە ئەو بڕە پارەیە هاوتانی یە لەگەڵ بڕی ڕاستەقینەی کرێ.
     لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتوە " فەرمانی لێپرسینەوەکە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی دیوانیە و حەللەوە دەرچووە، بەپێی بڕگەکانی ماددەی (٣٣١) لە یاسای سزادانی عێراقی ، کە تایبەتمەندە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی دەستپاکی.