سودانی سەنتەری کەوسەری بۆ پزیشکی ئەتۆمی لە بەسرە کردەوە

ناوخۆ
  • 26-12-2022, 12:32
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق،سەنتەری کوسەری پزیشکی لە پارێزگای بەسرە کردەوە.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە "سودانی سەنتەری "کەوسەر"ی بۆ وەبەرهێنانی پزیشکی ئەتۆمی لە پارێزگای بەسرە کردەوە. 
     دوای کردنەوەشی"سودانی" جەختی لەوەکردەوە کە "مەلەفی تەندروستی لە پێشینەی بەرنامەکانی حکومەتی عێراقیدایە جەختیشی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی تەندروستی و پزیشکی بۆ هاووڵاتیان کردەوە.
     سەنتەری "کەوسەر"بۆ پزیشکی ئەتۆمی لە بەسرە یەکەم سەنتەری تایبەتمەندە لە بەرهەمهێنانی ئایزۆتۆپی تیشکدەر بۆ مەبەستی پزیشکی و خزمەتگوزاری پێشکەوتووی دەستنیشانکردن، لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە، بە ئامێری سەردەمیانە و تەکنەلۆژیاوە بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی شێرپەنجە و دەستنیشانکردنی حاڵەتە سەرەتاییەکانی شێرپەنجە، بە نوێترین تەکنیکی سەردەمیانە، کە لەلایەن کۆمپانیای جەنەراڵ ئێلیکتریکی ئەمریکی پێشەنگ لە جیهان بەرهەم هاتووە .