بەغداد-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانیەکانی لە فڕۆکەخانەکە ڕاگەیاند.
ئیدارەی فڕۆکەخانە، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،رایگەیاندوە"ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا تەواوی سەرنشینی هێڵە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە ئاگادار دەکاتەوە لەبارەی ئاسایی بوونەوەی گەشتی ئاسمانی بۆ باری جارانی خۆی بەپێی خشتەی گەشتەکان.
شاینی باسە پێشتر وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن "بەهۆی ناجێگیری کەش وهەوا و کەم بونەوەی مەودای بینین بۆ کەمتر لە ٤٠٠ مەتر،راگرتنی گەشتەکانی فرۆکەخانەکەی ڕایگەیاندبوو.