سودانی جەخت لەسەر گرنگی پاڵەوانێتی کەنداو ٢٥ و هێما جیاوازەکەی دەکاتەوە

سیاسی
  • 26-12-2022, 11:26
  • +A -A

    بەغداد/INA
     ئەمڕۆ دووشەممە، لە بەسرە "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق ، پێشوازیکرد لە نێردەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو و کۆماری یەمەن لە عێراق.
    لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)هاتوە " لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەندا و سەرجەم وڵاتانی عەرەبی کرا، کە دیارترینیان ئەو بوارانەی کە تیایدا کار بۆ پەرەپێدانی هاریکاری و هاوبەشی دەکرێت، بۆ بەرژەوەندی عێراق و گەلانی برا . 
    هەروەک لەبەیاننامەکەدا هاتوە" لەدیدارەکەدا تاوتوێی دوایین ئامادەکارییەکانی عێراق بۆ میوانداریکردن لە پاڵەوانێتی بیست و پێنجەمین جامی کەنداو لە بەسرا کرا، کە لە شەشی مانگی یەکی داهاتوودا بەرێوەدەچێت.
    لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتوە "هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ،جەختی لە گرنگی ئەم پاڵەوانێتییە کردەوە کە جیاوازەکەی ئەوەیە لە نێو عێراقیەکان و برایانی بەشداربوو،دیداری برایانە لەسەر خاکی عێراقی میواندۆست بەرێوەدەچێت . 
     لەبەرامبەردا نێردەی وڵاتان ئاماژەیان بە پاڵپشتی وڵاتەکانیان کرد بۆ سەرکەوتنی ئەم پاڵەوانێتییە، هەروەها هەوڵەکانی عێراقیشیان بەرز نرخاند بۆ گەیشتن بەو ئامادەکارییە.