بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ڕەزاق موحیبس سەعداوی " وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق،شۆستەی ژمارە ٥ی لە بەندەری ئوم قەسری باشووری کردەوە.
سەعداوی،لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"وەزارەتی گواستنەوە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی بەندەرەکانی عێراق،لە ڕێگەی جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی گرنگ لەوانەش کردنەوەی شۆستەی ژمارە ٥ لە بەندەری باشووری ئوم قەسر.
ئاماژەی بەوەشکرد"زۆر میکانیزم و شێوازی پێشکەوتوو هەیە لەم بەندەرەدا کە خراونەتە خزمەتەوە،ئەوەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەهەدەردانی کات و زیادکردنی بڕی قازانج بۆ بودجەی وڵات.