بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ڕافیدەین ڕاگرتنی راکێشان و دانانی پارەی لە هەژماری پاشەکەوتی هاووڵاتیان ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە“بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقی، و بەمەبەستی پێدانی حیساباتی ساڵانە، و حیسابکردنی سود بۆ پاشەکەوت لە ئەکاونتەکان، و ڕێکخستنی بودجە ، بانکی رافیدەین بڕیاریدا وەرگرتنی پارە و دانانی پارە لە هەژماری پاشەکەوتی هاوبەشەکانی ڕابگرێت، کە لە ئەمڕۆ دووشەممە دەستپێدەکات تاوەکو 2ی 1 ی 2023.