بەغداد – ا ه ع ئەنجومەنی وەزیران، ئەمرۆ یەك شەممە، جەختیكردەوە كە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان رێوشوێنی یاسایی پێویست دەرحەق بەوكەسانە بگرنەبەر كە كڕین و فرۆشتن بە كارتی دەنگدانەوە دەكەن. لای خۆیەوە ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: پێویستە بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، لایەنەپەیوەندیدارەكان رێوشوێنی یاسایی بگرنەبەر دەرحەق بەو كەسانەی كڕین و فرۆشتن بە كارتی دەنگدانەوە دەكەن بەجۆرێك بەكاربهێنرێت بەدەر لەو كەسەی كە خاوەنی كارتەكەیە.