نەقیبی ڕۆژنامەنووسان : ڕێككەوتن لە دامەزراندنی سەكۆیەكی میدیایی هاوبەش لە نێوان عێراق و میسر

ناوخۆ
  • 25-12-2022, 23:48
  • +A -A

     بەغدا - INA- فاتیمە ڕەحمە

    ئەمڕۆ یەكشەممە نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراقی و سەرۆكی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی، موئەیەد ئەللامی، ڕێككەوتنێكی بۆ دامەزراندنی سەكۆیەكی ڕاگەیاندنی ئەلیكترۆنی هاوبەش لە نێوان عێراق و میسر ڕاگەیاند.
    ئەللامی لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند : لەگەڵ شاندی ڕاگەیاندنی میسری تاوتوێی كۆمەڵێك پرس كراوە، لەوانەش پرۆتۆكۆلی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و سود وەرگرتن لە پەرەپێدانی میسر لە بواری تەكنەلۆجیا و سەكۆی ئەلیكترۆنیەكان و ئاماژەی بەوەشكرد : ڕێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە كە سەكۆیەك هەبێت هاوبەشێكی دوولایەنەی میسر و عێراق سەبارەت بە هەردوو وڵات بڵاودەكاتەوە بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی هیوا لە نێوان هەردوو گەلەكەدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: شاندی هاوبەش هەیە كە پەرە بە باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەدات، هەروەها لە لایەنی گەشەپێدانیشەوە، هاوكات پارێزگاری لەو پەیوەندییە بەهێزە دەكات كە لەلایەن سەركردایەتییەكانی هەردوو وڵاتەوە دانرابوو.
    ئەللامی ئاماژەی بەوەدا كە هاوكارییەكی چاوەڕوانكراو هەیە لە بواری خول بۆ ڕۆژنامەنووسان لە پەیمانگای ڕاهێنان لە میسر، بۆ ڕاهێنانیان لەسەر تەكنەلۆژیای سەردەم و میكانیزمی كاری میدیایی مۆدێرن.