بەغدا - INA- فاتیمە ڕەحمە
ئەمڕۆ شەممە شاندی ڕاگەیاندنی میسری كە ئێستا سەردانی عێراق كردووە پشتڕاستی كردەوە كە میوانداریكردنی پاڵەوانیەتی كەنداوی 25هەنگاوێكی بوێرانەیە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە عێراق لە قۆناغی سەقامگیریدایە.
ئەندامێكی شاندەكە و ئەنجومەنی پیرانی میسر خالد قەندیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بەغدا ئێستا لە گەشاوەترین وێنەی خۆیدایە، ئاماژەی بەوەشكرد گەلی میسر دەست لەناو دەستی گەلی عێراق دەنێ یەكدەگرن بۆ بنیاتنانی وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئێستا دۆخی عێراق زۆر سەقامگیرە و ئاماژەی بەوەشكرد میسر كراوەیە بەڕووی عێراقدا.
جەختیشی لە پێویستی ئیرادەی سیاسی لە لایەنی عێراق و میسری بۆ بنیاتنانی ئەم وڵاتە كردەوە.
سەبارەت بە 25هەمین پاڵەوانێتی كەنداو، دووپاتی كردەوە كە سبەی سەردانی بەسڕە دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم هەنگاوە گرنگ و بوێرانەیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی جیهان بیندرا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا.