بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەمینداری گشتی ئەسائیب ئەهلی حەق قەیس خەزعەلی و سەرۆكی ڕەوتی حیكمە عەممار ئەلحەكیم، باسیان لە ئەدای سیاسی حكومەت و ڕێگاكانی پاڵپشتیكردنی حكومەت كرد لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان.
نووسینگەی شێخ خەزعەلی لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : ئەمڕۆ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهل حەق لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عەمار ئەلحەكیم كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ئەدای سیاسی حكومەت و ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، هەروەها ڕێگاكانی پشتیوانیكردنیان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان كە هاوتەریب بێت لەگەڵ خواستەكانی خەڵًكی عێراق.