بەغدا- INA
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لیوا ئەحمەد سەلیم، ئەمڕۆ یەكشەممە پشتڕاستیكردەوە كە سەرجەم ئەو شوێنانەی دیاریكراون بۆ ئاهەنگی جەژنی كریسمس مسۆگەركراون.
سەركردایەتیەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : لیوای گشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا،لەگەڵ مەسیحییەكان بەبۆنەی جەژنی كریسمسەوە بەشداریی كردووە، وەك فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان پیرۆزبایی لە هەموو پێكهاتەكانی مەسیحییەكانی كردووە، هیوای دڵخۆشییان بۆ خواستووە و جەژن پڕ لە چاكە و خۆشی و سەلامەتی و ئارامی بێت بۆیان، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەم بەشدارییە بە ئامانجی یەكخستنی ڕیزەكانی گەلی سەربەرزمان دێت، كە پاڵنەرەكەی برایەتی و هاووڵاتیبوونە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان جەختی لەوە كردووەتەوە، بەپێی بەیاننامەكە هەموو ڕێوشوێنێكی ئەمنی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی كەشێكی سەلامەت و سەقامگیر لە هەموو ئەو شوێنانەی كە ئاهەنگی ئەو جەژنانەیان تێدا بەڕێوەدەچێت.