بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پەخشی تەلەفزیۆنی كەنداوی 25 بۆ سەرجەم كەناڵەكان بەردەست دەبێت.
سودانی لە راگەیاندراوێكدا لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ شاری وەرزشی بەسڕە و بەدواداچوونی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : سەردانەكەی ئەمڕۆمان بۆ شاری وەرزشی بەسڕە ئامانج لێی بینینی و ئامادەكارییەكانە بۆ بەرێوەچوونی پاڵەوانێتی كەنداو 25 ئاماژەی بەوەشكرد : كە ئەم ڕووداوە وەرزشییە چاوەڕێی هەمووان دەكات، بەتایبەتی خەڵكی عێراق كە 43 ساڵە لەم پاڵەوانیەتییە بێبەشە.
ئاماژەی بەوەشكرد : گوێی لەكۆمەڵێك پلان و بەرنامە و چالاكی وەزیری لاوان ئەحمەد مبرقەع و پارێزگاری بەسڕە ئەسعەد ئەلعیدانی و سەرۆكی فیدراسیۆنی عێراق، عەدنان درجال گرت و ئاماژەی بەوەدا : بەشە خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان و خزمەتگوزارییەكان ئەرك و كارێكی تایبەتیان هەیە سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو ئەركانەی كە هەموو ئامرازەكان بۆ سەركەوتنی پاڵەوانێتییەكە ئامادە دەكەن.
جەختیشی كردەوە كە : فاكتەری سەرەكی و گرنگ هاوكاری و كارلێكی ڕای گشتی عێراقە لەگەڵ ئەوانەی كە بەرپرسن لەم پاڵەوانێتییە، ئاماژەی بەوەشكرد كە حكومەتی عێراق لە ڕێگەی هەموو وەزارەتەكان و حكومەتە خۆجێیەكانەوە كار بۆ بەكارهێنانی هەوڵ و تواناكان دەكات بۆ ئەوەی ئەم پاڵەوانێتییە بكەن بە سەركەوتنێك و میوانداریكردنی برایانی وڵاتانی كەنداوی عەرەبی، چ تیم و هەڵبژاردەكان، هەروەها بەرپرسان و بینەران وهاندەرانی تینووی گەڕانەوەن بۆ ئەوەی لە یاریگاكانی عێراقدا بن.
سودانی ڕاشیگەیاند: پرسی گواستنەوەی یارییەكان بە بڕیار و ڕێنمایی لەلایەن ئێمەوە یەكلایی بووەتەوە، هەروەها بەردەست دەبێت بۆ سەرجەم كەناڵە ناوخۆییەكان، بۆ ئەوەی بوار بۆ زۆرترین ژمارەی هاندەرانی عێراقی بەدواداچوون بۆ یارییەكان بكەن، بەتایبەتی ئەوانەی ناتوانن لە پارێزگای بەسڕە ئامادەبن.