بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی ئاڕاستەی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان كرد كە ژینگەیەكی سەلامەت بۆ سەركەوتنی 25هەمین پاڵەوانێتی كەنداو دابین بكەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنیی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسڕە كرد، كە سەركردە و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی پارێزگاكەبوون.
ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی پێداچوونەوەی بە كۆنگرەیەكی ئەمنیدا كرد كە پێداچوونەوەی بە پێشكەوتنی هەوڵەكان كرد بۆ ئاسایشی پارێزگاكە لە قەزا و ناحیەكان، هەروەها پەیڕەوی لە ڕەوتی كاری چالاكانەی ئەمنی و هەواڵگری كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێكخراو و تیرۆر، هەروەها مادەی هۆشبەر و تاوانەكان و جەختی لەسەر گرنگی نەرم نەكردنی ئەم كردەوانە لە هێشتنەوەی ئەم دۆسیە لە هەموو بارودۆخێكدا،
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەرمانی كردووە ئەو زەویانەی تەرخانكراون بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسڕە بۆ شاری نیشتەجێبوون، كە زەوییەكانیان بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری لە خەڵكی پارێزگاكە دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەدا : كە سودانی ئاڕاستەی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكانی بە هەموو جۆرەكانیەوە كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر خێرایی و ئامادەكارییە ئەمنییە بەردەوامەكان بۆ ئەوەی پارێزگارەكە میوانداری پاڵەوانێتی كەنداو 25 بكات لە شەشی مانگی یەكی داهاتوو و بۆ دابینكردنی كەش وهەواو و ژینگەیەكی سەلامەت كە گەرەنتی سەركەوتنی پاڵەوانێتییەكە دەكات.