بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی ئەلحەسناوی پلانی پشتیوانی پزیشكی بۆ كەنداو 25لە بەسڕە ڕاگەیاند.
ئەلحەسناوی، لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕِایگەیاند : وەزارەتی تەندروستی پلانێكی بۆ پاڵپشتی پزیشكی و تەندروستی ئامادەكردووە بۆ 25ەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی كەنداو كە عێراق لە پارێزگای بەسڕە ڕێكیدەخات لەرێكەوتی 6، 1، 2023 تا 19، ،2023بۆ جێبەجێكردنی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆن و خزمەتگوزارییە پزیشكییە فریاگوزارییەكانەوە و وە بەشەكانی سەنتەری وەزارەت و فەرمانگەی تەندروستی بەسڕە، بە هاوكاری وەزارەتی لاوان و وەرزش، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و دەسەڵاتە پاڵپشتە پەیوەندیدارەكان.
ڕوونیشیكردەوە : وەزارەت ئەم نەخۆشخانەیانەی خوارەوەی تەرخانكردووە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و هاندەران و وەرزشكارانی (بەسڕەی فێربوون، مەوانئ فێربوون، سەدری فێربوون و دار شیفا ئەهلی) هەروەها دابینكردنی دەیان ئەمبولانس بە سێ نەخۆشخانەی گەڕۆك وجێگیركردنی ئەمبولانسەكانی تر لە نزیك هۆتێلەكان و یاریگاكانی یاری و مەشق و ڕاهێنان، هەروەها تەرخانكردنی ئەمبولانسێك هەر تیمێك كە بەشداری پاڵەوانێتییەكە دەكات.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : نۆرینگەیەكی پزیشكیش لە هۆتێلەكانی پاڵەوانێتی و دەرمان و پێداویستی پزیشكی دابینكراو هەیە، هەروەها تیمێكی تایبەتمەندی پسپۆڕ بە ژەهراوی بوون ئامادەكرابوون بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ حاڵەتەكانی ژەهراویبوون،ئامادەكردنی چەند بوتڵی خوێن پێوویست لەچاودێری تەندروستی پاڵەوانێتییەكە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : پلانەكە ژمارەیەك میحوەر لەخۆگرتبوو كە بە دابینكردنی:
-خزمەتگوزاری تەندروستی لە دەروازە سنورییەكان
- خزمەتگوزاری ئەمبولانس و پزیشكی فریاگوزاری
-خزمەتگوزاری چارەسەری
چاودێریكردنی نەخۆشی و ڕووداوەكان
راگەیاندنی تەندروستی و بەرەوپێشبردنی تەندروستی
خزمەتگوزاری پشتگیری
پاراستنی خۆراك و پاكوخاوێنی ژینگە
ئامادەكاری بۆ حاڵەتە فریاگوزاریەكان و مەترسییە ئەگەرییەكان
دووپاتیشی كردەوە : وەزارەت هەوڵدەدات باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشكی پێشكەش بە شاندە بەشداربووەكان و جەماوەر بكات، هەوڵ و سەرچاوەكان لە بواری تەندروستیدا ڕێكبخات، هەروەها ئامادەكاریی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتە فریاگوزارییەكان ئامادە بكات.