سودانی ڕێنمایی سەبارەت بە پاڵەوانێتی كەنداو 25 دەردەكات

سیاسی
  • 25-12-2022, 15:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕێنماییەكانی سەبارەت بە 25هەمین پاڵەوانێتی كەنداو دەركرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی كرد كە بەرپرسانی بەشی خزمەتگوزاری و كەرتییەكانی پارێزگاكە لەخۆگرتبوو بە ئامادەبوونی پارێزگاری بەسڕە، ئاماژەی بەوەشكرد كە سودانی گوێی لە كۆنگرەیەكی ورد گرت لەسەر واقیعی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكە و پێشكەوتنی جێبەجێكردنی ئەو پلانانەی كە لەسەر ئاستی پڕۆژە جیاوازەكان دانراون،هەروەها پێداچوونەوەی بە ڕەوتی كار و میكانیزمەكانی پێشكەشكردنی هەوڵی خزمەتگوزاری و پشتگیری بۆ پاڵەوانێتی كەنداو 25.
    سودانی ئاماژەی بە گرنگی بەسڕە كردەوە و ئەو تایبەتمەندییەی كە نوێنەرایەتی دەكات، جەختیشی لەوە كردەوە كە سەردانەكەی بۆ پارێزگاكە لە چوارچێوەی زنجیرەیەك گەشتی پشكنینیدایە بۆ پارێزگاكان، بۆ بینینی ئەوان و واقیع و بەدواداچوون بۆ پڕۆژەكانیان، جا چ لەسەر ئاستی پلانەكانی دەوڵەت و تەرخانكردنی دارایی بێت یان لە ڕێگەی دەرفەتەكانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانەوە.
     جەختیشی لەوە كردەوە كە دۆسیەی گەشەپێدان و خزمەتگوزارییەكان پەیوەستە بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری، كە بەربەستی سەرەكی لە بەردەم هەر پڕۆژەیەك، هەر رهەستانەوەیەك و هەر پێشكەوتنێك پێكدەهێنێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە بەرەنگاربوونەوەی لە ئەولەویەتەكانی مەنهەجی وەزاریدایە، و بەرگەی ناگیرێت، چونكە تەحەدای ژمارەیەك پێكدەهێنێت و ڕێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی بەردەوامن.
    ڕوونیشیكردەوە : بەسڕە لە لێواری ڕووداوێكی گرنگدایە كە بریتییە لە بەرێوەچوونی پاڵەوانێتی كەنداو 25، جەختیشیكردەوە : پێویستی هەوڵی زیاتر و حەز و ئارەزووی پێشكەشكردنی عێراق لەم پاڵەوانێتییە وەرزشییەدا بە باشترین شێوە و بە شێوەیەك كە لەگەڵ ناو و پێگەی خۆیدا بگونجێت.