بەغدا - INA- حەسەن فەواز
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەحمەد ئەسەدی ڕاسپاردەكانی ئاشكرا كرد كە دەخرێنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران كە سەدان هەزار هەلی كار دەڕەخسێنن.
وەزیری كار ئەحمەد ئەسەدی لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و رایگەیاند : لیژنەیەك بە بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیران پێكهێنراوە، و هیوادارە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ئەو كارە بكات و ڕاسپاردەكانی خۆی دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی دەركردنی بڕیار سەبارەت بە ڕێكخستنی كرێكاری بیانی، كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابینكردنی سەدان هەزار كار بۆ هەلی بێكاران.
ڕوونیشیكردەوە : ڕاسپاردەكان بریتین لە پێدانی ماوەیەك بۆ یەكلاكردنەوەی مەرجی ئەو كرێكارە بیانییانەی كە لە عێراق بە نایاسایی كاردەكەن، هەروەها پابەندكردنی خاوەنكارەكان بە جێبەجێكردنی بڕگەی یاسای كار كە تایبەتە بە دامەزراندنی عێراقییەك بۆ هەر كرێكارێكی بیانی كە كار دەكات لە دامەزراوە و كۆمپانیا و مۆڵ و چێشتخانە و دوكانەكاندا.
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی پێشتر دەرئەنجامی كۆبوونەوەی لیژنەی ڕێكخستنی دامەزراندن لە دەرەوە ڕاگەیاند.
لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە كە ڕێككەوتن لەسەر نەدانی ڤیزا یان مۆڵەتی چوونە ژوورەوە بە كرێكارانی تاراوگە بۆ ناو وڵات و جگە لە دوای وەرگرتنی مۆڵەت یان مۆڵەتی كاركردن لە وەزارەتی كار و دواتر تەواوكردنی ڕێكارەكانی وەزارەتی ناوخۆ و بەشی نیشتەجێبوون.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەی لیژنەكەدا كە لە بارەگای وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدرا، دەستی خستە سەر گرنگی ئەم دۆسیە و گرنگییەكی زۆری پێدرا، هەروەها ڕێككەوتن لەسەر ئەوە كرا كە لەكاتی هاتنی لیژنەكەدا درێژە بە كۆبوونەوەكانی بدرێت و ئاماژە بەوە دەكات كە ماوەی داهاتوو زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ ستافی پێشكەوتوو لە وەزارەتەكانی كار، ناوخۆ، دەرەوە، و كۆچبەری لەخۆدەگرێت، و ئەوان تاوتوێی چەند بڕیارێك دەكەن بۆ گەیشتن بە ئەنجامە ڕاستەقینەكان و چارەسەرەكان بۆ ڕێكخستنی دۆسیەی كرێكارانی بیانی تاراوگە دێنە وڵات.