بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری یەكەی ئاسایشی یاریگای ئاڕاستە كرد بۆ هاوكاری لەگەڵ جەماوەری كەنداو 25.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ سەردانی فەرماندەی هێزەكانی جێبەجێكردنی یاسای كردووە، و كورتەیەكیان لەبارەی گرنگترین ئەركەكان كە ئەم فەرماندەییە ئەنجامی دەدات، ئاماژەی بەوەشكرد كە شمەری گوێی لە كورتەیەك بوو لەسەر كاری یەكەكانی فەرماندەیی.
شمەری جەختی لەوە كردووەتەوە : بەپێی راگەیاندراوەكەپێویستی كاركردن بەگوێرەی بنەماكانی مافەكانی مرۆڤ، مامەڵەی باش لەگەڵ خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازانە و دابینكردنی كەشێكی سەلامەت و گونجاو بۆیان و ئەمەش ئەوەیە كە یاساكان دیارییان كردووە.
ناوبراو ئاڕاستەی یەكەی ئەمنی یاریگاكانی سەر بە فەرماندەیی كرد بۆ ئەوەی كاربكەن بۆ 25هەمین پاڵەوانێتی كەنداو لە پارێزگای بەسڕە، هەروەها هاوكاری لەگەڵ ئەو هاندەرانە بكەن كە لەم چالاكییە گەورەیەی تۆپی پێدا ئامادە دەبن، جەختی لەسەر پاڵپشتیكردنی ئەو كارە كردەوە لەم فەرماندەییەدا.