حەكیم داوای لەرێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمە لە بەسڕە دەكات پاڵپشتی هەوڵەكانی كەنداو 25بكەن

وەرزش
  • 25-12-2022, 12:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەتی نیشتمانی عەمار حەكیم، ئاراستەی لە رێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەت لە بەسڕە كرد بۆ پشتیوانی لە هەوڵەكانی كەنداو 25.
    حەكیم لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : لەگەڵ نزیكبوونەوەی دەستپێكردنی پاڵەوانێتی 25ی كەنداو، پێشوازی لە برا عەرەبەكانمان دەكەین وەك میوانی بەڕێز لە بەسڕای فەیحای وڵاتی دووەمیان عێراق.
    حەكیم داوای لە رێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەتی نیشتمانی لە بەسڕە كرد كە چالاكانە بەشداری هەوڵەكان بكەن بۆ پاڵپشتیكردنی پاڵەوانێتییەكە، كە گەلی خۆشەویستمان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەكەن، بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی پاككردنەوە و بۆ پێشوازی میوان و لۆجستیكی دیكە بۆ دەستەبەركردن و دروستكردنی ئەم كەرنەڤاڵە وەرزشییە كۆمەڵایەتییە گەورەیە تا سەركەوتووبێت.