بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی هەشت تیرۆریستی لە پێنج پارێزگا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكانی بەڕێوەبەرایەتی و بەش وهۆبەكانی (هەواڵگری و ئەمنی) سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسڕە و میسان و ئەنبار و فیرقەكانی حەوتەم و دەیەم و پانزەهەم و بە هاوكاری هەواڵگری و هێزێك لە لیواكانی ئەو فەرماندەییانە، بۆسەیەكی توندی لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی پارێزگارەكانی سەرەوە دانرا، كە لە ئەنجامدا (8) تیرۆریستی داواكراو لەلایەن دەسەڵالاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4 تیرۆر) لە قەزاكانی ئەلقائیم، تەلعفەر، قەلعەی ساڵح، هیت، محمودییە، رومادی و مەدینە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : تیرۆریستان بەپێی پێویست ڕادەستی دەسەڵاتدارانی داواكار كراون.