بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی گەیشتە پارێزگای بەسڕە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای بەسڕە.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەردانەكە پشكنینە بۆ كردنەوە و بەدواداچوونی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری، هەروەها بۆ وەستان لەسەر ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ میوانداریكردنی پاڵەوانێتی كەنداو 25.