بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی وادەی دەستپێكردنی كەشتی بۆ بەسڕە دیاریكرد بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی كەنداو (25)، هاوكات ڕایگەیاند كە سەرجەم ئەو ئامادەكاریانەی كە پێویستن بۆ بەشداریكردن لە چالاكییەكانی پاڵەوانێتییەكە تەواوكردووە .
بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق، كەریم كازم حسێن لە راگەیاندراوێكداكە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری ڕێكخستنی پاڵەوانێتی كەنداو (25)، كەشتیێكی گواستنەوەی بارهەڵگری نیشتیمانی ئامادەكردووە بۆ ئەنجامدانی گەشتی ڕۆژانەی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە و باقی فڕۆكەخانەكانی تر،هەروەها ئەنجامدانی گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ فڕۆكەخانەكانی وڵاتانی بەشداربووی پاڵەوانێتییەكە و گەڕانەوە.
حسێن ووتیشی : كەشتیەكە لە سەرەتای مانگی یەكی داهاتوودا بەڕێدەكەوێ و ئاماژەی بەوەشكرد : بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە هەموو تواناكانی و سەرچاوە مرۆیی و ماددییەكانیشی كۆكردۆتەوە و بەكاریان هێناوە بۆ كاركردن لەسەر سەركەوتنی ئەم رووداوە وەرزشییە گرنگە كە لەلایەن عێراق و برایانی عەرەب تێیدا بەشدارن.