سودانی ڕێز لەكارمەندێكی دابەشكردنی كارەبای باكووری ناسریە دەگرێت، كە لە كاتی كاركردندا شەهید بوو

سیاسی
  • 25-12-2022, 11:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕێزلە كارمەندێكی دابەشكردنی كارەبای باكووری ناسریە گرت كە لە كاتی ئەنجامدانی كارەكانیدا شەهید بوو.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سودانی ئاڕاستەی ڕێزلێنان بۆ كارمەندەكەی دابەشكردنی كارەبای باكوری ناسریە، شەهید (قاسم حەسەن عەجیل) كرد كە دوێنێ لەكاتی ئەنجامدانی كارەكانی لەسەر ئەركی پاراستنی تۆڕی كارەبا لە پارێزگای زیقار گیانی لەدەستدا.
    سودانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكار و ئازیزانی كرد، ستایشی ڕۆحی پابەندبوون و بەخشین و خۆبەخشی شەهیدەكەی كرد لە كاتی خراپترین بارودۆخی كەشوهەوادا بە ئەركی خۆی هەستا وگیانی سپارد.
    سودانی جەختی لەوە كردەوە : كە هەموو فەرمانگەكانی كارەبا پابەندن بە بەرزترین ئاستی خۆپارێزی و ڕێوشوێنی سەلامەتی بۆ پاراستنی فەرمانبەران، دڵنیابوون لەوەی ئەم ڕووداوە ناخۆشانە دووبارە نەبنەوە.