لە بەغداد سەرۆکی کۆمار و خانمی یەکەمی عێراق بەشداریانکرد لە مەراسیمی جەژنی لەدایک بونی مەسیح

سیاسی
  • 25-12-2022, 00:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمشەو "د.لەتیف ڕەشید " سەرۆک کۆماری عێراق بەشداریکرد لە مەراسیمی جەژنی لەدایک بونی "مەسیح " لە هەردوو کڵێسای سەیدە نەجات و مار یوسف لە بەغدای پایتەخت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری کۆمار، لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە کە "ئەمشەو سەرۆکی کۆمار و خانمی یەکەمی عێراق بەشداریانکرد لە مەراسیمی لەدایک بونی پێغەمبەر "مەسیح" دروودی خوای لەسەر بێت لەهەردوو کلێسای سەیدە "نەجات" و "ماریوسف" لە بەغداد.